لە هەفتەی سێیەمی لالیگا یانەی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی لاس پالماس بووەوەو لە ئەنجامدا 1-1یەکسانبوو.
دوای یاریەکە ئەنچیلۆتی رایگەیاند تەنها یەک کێشەیان هەیەو ئەویش چارەسەر دەکات.
ئەمە تەواوی لێدوانەکانیەتی....
ئەنچیلۆتی: پێموایە گێمی یەکەم خراپ بوو بۆ ئێمە کە هاوسەنگی بەدەست بهێنین.
ئەنچیلۆتی: "ناتوانین بە دوای بیانوودا بگەڕێین، دەبێت بە خێرایی بەدوای چارەسەردا بگەڕێین".
ئەنچیلۆتی: ئێمە کێشەیەکمان هەیە لە یاریگادا زۆر خاو دەبێنەوە، بەبێ تۆپ ئەستەمە یەکبگرین، کێشەکە ڕوونە.
ئەنچیلۆتی: "دەبێت ڕوونتر بم لەو ستراتیژەی کە دەبێت بیخەمە ناو یاریگا بۆ ئەوەی ڕوونییەکی زیاتر بە یاریزانەکان بدەم”.
ئەنچیلۆتی: "تیپەکەمان تەواو کامل بووە”.
کارلۆ ئەنچیلۆتی"هیچ هاوسەنگی نییە، ئێمە خێرا نین لە جوڵاندنی تۆپەکە، بەزەحمەت وەریدەگرینەوە، بەڵام چارەسەرێک دەدۆزمەوە”.