کاساس راهێنەری عێراق لیستی کۆتایی بۆ دوو یاری دژی عومان و کوێت لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦ ئاشکرا دەکات.
کاساس ئاکام هیران و پاشانگ عەبدوڵلای دوورخستۆتەوەو میرخاس دۆسکی و یوسف ئەمین و ئوسامە رەشیدی بانگهێشتکردووە.
لیستەکە لە (26) یاریزان پێکهاتووە کە ئەمانەن: جەلال حەسەن، عەلی کازم، حسێن حەسەن، ئەیمەن حسێن، ئیبراهیم بایش، ئوسامە ڕەشید، یوسف ئەمین، ئەحمەد مەکەنزی، سەفا هادی، ئەمیر ئەلعەماری، مستەفا سەعدون، حسێن عەلی، زیدان ئیقبال. ، ئەحمەد یەحیا، میرخاس دۆسکی، محمد التائی، عەلی الحمادی، موهەندەد عەلی، مناف یونس، سەعد ناتیق، زەید تەحسین، دانیلۆ السعد، ڕێبین سۆلاقا، لوئەی ئەلعانی، ئەمجەد عەتوان، عەلی جاسم.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەڵبژاردەی عێراق دوا یەکەکانی مەشق و ڕاهێنان ئەنجام دەدات پێش ئەوەی کەمپی دۆحە کۆتایی پێبهێنێت و سبەی دووشەممە بەرەو بەسرە بڕوات.