کارڤاخال و راهێنەری ئیسپانیا هێرشدەکەنە سەر ڤینسیۆس

دی لافونتێی ڕاهێنەری ئیسپانیا و کارڤاخالی کاپتنی ئیسپانیا وەڵامی لێدوانە مشتومڕاوییەکانی ڤینیسیۆس دەدەنەوە کاتێک هێڕشی کردە سەر وڵاتی ئیسپانیاو بە وڵاتێکی رەگەزەپەرەست ناوی بردبوو.  


لەسەر لەسەر لێدوانەکانی ڤینیسیۆس (ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا)وتی: لێدوانەکانم نەبیستووە، بەڵام ئیسپانیا وڵاتێکی ڕەگەزپەرست نییە، چەند شتێکی نەخوازراو هەیە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە وڵاتێکی ڕەگەزپەرستە".

 دواتر کارڤاخال کە لەگەڵ ڤینسیۆس لە ریاڵ مەدرید یاری دەکەن وتی: ” مەعقولە بۆ ئێمە یاریگا بەجێبهێڵین تا ئەو هاندەرە ڕەگەزپەرستە ئەگەر هەبێت دەربکرێت بەڵام ئیسپانیا وڵاتێکی ڕەگەزپەرست نییە”

 ڕاهێنەر و کاپتنەکەی ئیسپانیا هەروەها ئاماژەیان بەوەدا کە "هەمیشە هەندێک تاکی نەخوازراو هەن لە هەر شوێنێک بیت".

ئەمە لەکاتێکدایە ڤینسیۆس ئیسپانیای بە وڵاتێکی رەگەپەرەست ناوبردبوو.

 



AM:11:24:05/09/2024