کاساس:گرنگترین شت ئەوەیە لە سەرەتای گەشتەکەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنیت

خیسۆس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا پاش بردنەوە لە عومان 1-0 وتی: بەدڵنیاییەوە گرنگترین شت سێ خاڵە ئێمە زۆر تۆپمان لانەبوو، فاکتەری جەستەیی هۆکاری ئەوە بوو، و بە گشتی یاری یەکەم هەمیشە ئاسان نییە، و تیپەکانیشمان بینی ئوسترالیا و قەتەر و کۆریای باشوور لە سەرەتاوە لەرزین   نۆ یاریمان ماوە و دەبێت بیر لە هەریەکەیان بکەینەوە بە جیا.

  سەبارەت بە پێکانی یاریزان ئەیمەن حسێن وتی: وردەکاری  لەبەردەستدا نییە، چونکە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە ڕاستەوخۆ گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. 

 لە کۆتایی قسەکانی دا وتی: هەمیشە هەست بە شانازی دەکەم کاتێک لە بەسرە یاری دەکەین، کە هاندەران پاڵپشتیمان بۆ دەکەن، هاندەرانیش بەشداری و کاری خۆیان دەکەن.

عێراق لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە قۆناغی کۆتایی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی٢٠٢٦توانی بە گۆڵێکی ئەیمەن حسێن یەکەم سەرکەوتن و سێ خاڵ بە دەست بهێنێت.




PM:11:53:05/09/2024