مباپێ و هالاند دەبنەهۆکاری دەرکردنی ڤینیسیۆس لە ڕیاڵ مەدرید

داهاتووی ڤینیسیۆس جونیۆر لە یانەی ڕیال مەدرید گومانی لەسەرە، بەتایبەتی دوای قەیرانی لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەبارەت بە ڕەگەزپەرستی لە ئیسپانیا، هەروەها داوای کشانەوەی ڕێکخستنی مۆندیالی 2030 لە دژی ئیسپانیا کرد، ئەگەر وڵاتەکە لەو دیاردەیە ڕزگاری نەبێت.

 ئەستێرە بەڕازیلییەکە لەم دواییانەدا، لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، ئەگەر شتەکان لە ساڵی 2030دا نەگۆڕدرێن، پێموایە دەبێت شوێنی مۆندیال بگۆڕین، چونکە ئەگەر یاریزانەکان هەست بە ئاسوودەیی و سەلامەتی نەکات لەکاتی یاریکردندا وڵاتێک کە دەیتوانی بەدەست ڕەگەزپەرستییەوە بناڵێنێت، زۆر ئاڵۆز دەبێت”.

 لەئەنجامی ئەو لێدوانانەدا کۆمەڵگەی وەرزشی ئیسپانیا ڕوویان لە ڤینیسیۆس کردەوە، لەوانە یاریزانانی یانەی ڕیال ئیسپانی و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە و هەروەها ڕۆژنامەوانان و هاندەرانیش.

 لای خۆیەوە سەرۆکی شارەوانی مەدرید خۆسێ لویس مارتینێز ئالمێدا ڕایگەیاند، ڤینیسیۆس هەڵەیەکی کردووە و پرسیاری لە گونجاوی ئیسپانیا کردووە کە میوانداری مۆندیالی 2030 بکات.

 هەروەها هەمان لێدوان لەلایەن لویس دی لا فۆینتێ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یاریزانەکەی دانی کارڤاخال هاوڕێی ڤینیسیۆس لە ڕیزەکانی مێرێنگێ ڕەتکرانەوە.

 ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی کەتەلۆنی ڕایگەیاندووە، قسەکانی ڤینیسیۆس سەبارەت بە ڕەگەزپەرستی لە ئیسپانیا لەگەڵ ئەو ئاستە بەرزەی کە لە سەرەتای لالیگادا پێشکەشی کرد  بووە هۆی سەرلێشێواوی لای هاندەرانی یانەی شاهانە، بەو پێیەی چەندین جار تۆمەتەکانی بۆ ئیسپانیا وەک وڵاتێکی رەگەزپەرەست پێشوازییەکی باشی لەلایەن بیانییەکانەوە لێ نەکرا.



 لەمبارەیەوە بەشێک لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە فلۆرێنتینۆ پێرێز بیر لە کردنەوەی دەرگای ڕۆیشتن بۆ ڤینیسیۆس بکاتەوە لە هاوینی داهاتوودا، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی نەبوونی هاوئاهەنگی لەگەڵ مباپێ لە ئێستادا.

 پێرێز بیر لە گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی دەکاتەوە و مباپێ بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو پۆستەی باڵی چەپ کە پێی باشە، بۆ ئەوەی هاوسەنگی تەکنیکی پێویست بە تیپەکە بدات.

 نزیکترین ڕێگا ڕەنگە ڕەزامەندی لەسەر ڕۆیشتنی ڤینیسیۆس بێت بۆ سعودیە، دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە کە بەرپرسانی تۆپی پێی سعودیە ئۆفەرێکیان تا 500 ملیۆن یۆرۆ، بەمەبەستی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە پێشکەش کردووە

 بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، ڤینیسیۆس یەک ملیار یۆرۆ وەردەگرێت، لەماوەی نێوان 4 بۆ 5 ساڵ، ئەگەر ڕووبکاتە خولی سعودیە.

 یاریزانە بەڕازیلییەکە گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید  تا هاوینی 2027 درێژدەبێتەوە و نرخی هەڵوەشانەوەی یەک ملیار یۆرۆیە.




PM:12:41:09/09/2024