راهێنەری بەرازیل لەسەر خراپی ئاستی ڤینسیۆس قسەی هەیە

لە جەولەی هەشتەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی٢٠٢٦ لە کیشوەری ئەمریکای باشوور،بەرازیل ١-٠بە پاراگوایی دۆڕاو سێ خاڵی تری لە دەستیدا.

دۆریڤاڵ جۆنیۆر راهێنەری سامپا هۆکاری شکستەکەو خراپی ئاستی ڤینسیۆسی روونکردەوە.

دۆریڤاڵ جۆنیۆر وتی:" ئەمڕۆ زۆر شتمان لەدەست دا هەست دەکەم بەرپرسیارم لەم کارە،  نامەوێت هیچ یاریزانێک سزا بدەم.  پێموایە ئەوەی دەبێت بیکەین کارکردنە و تێبگەین کە پێویستمان بە زۆر زیاترە بۆ ئەوەی بتوانین بگەینە ئەو ئاستەی هەموومان دەمانەوێت”

 وتیشی" بەڕازیل کێشەیەکی زۆری هەبوو بۆ ئەوەی هەلی گۆڵ تۆمار بکات، بەتایبەت لە گێمی یەکەمدا،  لەلایەکی ترەوە پاراگوایەکان زۆر سوودیان لە خێراییەکەیان وەرگرت و گۆڵێکی جوانیان لەلایەن دیێگۆ گۆمێزەوە تۆمارکرد. 

 هەروەها دۆریڤاڵ بەرگری لە ڤینیسیۆس جونیۆری هێرشبەری وڵاتەکەی کرد کە لە بەرازیل ئەو ئاستە دووبارە ناکاتەوە کە لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید نیشانی دەدات و وتی "ئەوە ناسەقامگیرییەکی سروشتییە بۆ ئەوانەی بەشدارن لە یارییەکدا.  تۆ شەڕ دەکەیت بۆ ئەوەی هەوڵبدەیت هەموو هەوڵێک بدەیت و هەمیشە ئەوە ڕوونادات”



AM:09:33:11/09/2024