یانەی وەرزشی سلێمانی بەڵێی بۆ داوایەکی یانەی نەورۆز کردو یاریگاکەی پێدەبەخشێت.
ئەمڕۆ یانەی وەرزشی نەورۆز بەنوسراوی فەرمی داوای یاریگای یانەی وەرزشی سلێمانییان کرد تاوەکو بۆ یارییەکانی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق یارییەکانیان لەسەر یاریگاکە ئەنجامبدەن.
یانەی وەرزشی سلێمانی بەبەڵێ وەڵامی یانەی نەورۆزمان دایەوەو ئامادەییان نیشاندا یاریگاکەیان بەپێی مەرج و رێنماییەکان پێشکەشی ئەو یانەیە بکەین.