هەڵبژاردەی عێراق یەکەم مەشقی خۆی لە شاری سوون ئەنجام دا ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور لە سێشەممەی داهاتوو لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦ (جەولەی چوارەم).
مەشقەکان بە ئامادەبوونی، عەدنان درجال، سەرۆکی شاندی عێراق، جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی عێراق، یونس مەحمود، و ئەندامی فیدراسیۆن، ئەحمەد ئەلموسەوی، جگە و باڵیۆزخانەی عێراق لە کۆریای باشوور، دکتۆر محمد مستەفا ئەنجامدرا.