راهێنەری کۆریا ترسی لە ئەیمەن حسێن نیشاندا

لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی عێراق و هاوتا کۆرییەکەی،هۆنگ میونگ راهێنەری کۆریای باشوور رایگەیاند، عێراق ڕکابەرێکە کە ڕکابەری لەسەر پلەی یەکەمی کۆمەڵەکە دەکات و ڕووبەڕووبوونەوەکەمان لە دوو یاری شەش خاڵە، بۆیە دەبێت فشار بخەینە سەر خۆمان بۆ بەدەستهێنانی  بردنەوە”.

 ئاماژەی بەوەشکرد، یاریزانەکانمان بەشێوەیەکی گشتی لە دۆخێکی باشدان و ئەزموونیان هەیە لە ئەنجامدانی چەندین یاری گەورە، هەروەها هەوڵدەدەین بەردەوام بین لە زنجیرە سەرکەوتنەکان"


 هۆنگ میونگ وتیشی"بوونی یاریزانێکی وەک ئەیمەن حسێن مەترسیدارە. کاتێک  تۆپەکە وەردەگرێت، مەترسی لەسەر گۆڵ دروست دەکات، بەڵام ئێمە ئامادەکاری دەکەین بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لەبەردەم گۆڵەکەماندا”.

 ڕاهێنەرەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "دۆخی ئێستامان لە هەموو لایەنە دەروونی و جەستەییەکاندا نایاب و ناوازەیە، کلیلی سەرکەوتنیش سبەی گۆڵی یەکەمە بەرامبەر عێراق”.

 ڕاهێنەرەکە لە کۆتاییدا وتی: من بڕیارم لەسەر پێکهاتە نەداوە، بەتایبەتی کە ناچارین هەموو هێڵەکان یاری بکەین، بەتایبەت هێڵی پێشەوە، کە بەدەست نەبوونی ٤ یاریزانی گرنگەوە دەناڵێنێت، بەڵام دەبینین دوای یارییەکە چی دەکەین لە کۆتایی هاتنی مەشقەکانی ئەمڕۆ”.



PM:12:16:14/10/2024