ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ خیسوس کاساس ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق سازکرا بۆ ئەوەی باس لە ڕووبەڕووبوونەوەی سبەی بەرامبەر کۆریای باشوور لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦ بکات.
لە سەرەتای قسەکانیدا کاساس ئاماژەی بە دوایین ئامادەکارییەکان کرد کە تیپەکە لە کۆریای باشوور ئەنجامیدا لە ماوەی سێ یەکەی مەشق و ڕاهێناندا، جەختی لەوە کردەوە: تیپەکە ئامادەکارییەکی باشی هەیە، و یارییەکی زۆر گرنگمان لەبەردەمماندایە بۆ هەردوولا، و... تەحەدای زۆری تێدایە، سەرەڕای سەختیەکەی، دەرفەتێکی باشە بۆ ئێمە بۆ ئەوەی ڕکابەری بکەین لەگەڵ تیپێکی وەک کۆریا، کە بە یەکێک لە تیپە ئاست بەرزەکانی ئاسیا دادەنرێت.
سەبارەت بەو ئۆفەرەی کە کاساس پێشتر بۆ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی کۆریا وەریگرت، دووپاتیکردەوە: ئەمە لە ڕاستیدا ڕوویدا، و بە وردەکاری گرنگ قسەمان کرد، و تاقیکردنەوەی قورس و بابەتی تەکنیکی جۆراوجۆریان هەبوو، بەڵام لە کۆتاییدا قورس بوو بۆ من ئامادە بم بەهۆی پابەندبوونم بە هەڵبژاردەی عێراقەوە، و باوەڕم وایە کە ئەوان ڕاهێنەرێکیان هەیە باشە ئێستا بە تەواوی کاری خۆی دەکات.
سەبارەت بە جیاوازییەکانی هەڵبژاردەی کۆریا لە دوای ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ عێراق لە یارییەکی دۆستانەی نێودەوڵەتی پێش دەستپێکردنی جامی ئاسیا، کاساس ڕوونیکردەوە: ئێستا هەڵبژاردەی کۆریا لە جاران زیاتر ڕێکخراوە، وەک ئەوەی من سەیری کۆتا یاریم کرد، ئێستاش لە ڕووی بەرگرییەوە ڕێکخراوە، و بە شێوەیەکی باشتر فشار دەخەنە سەر بەرامبەر، و بە گشتی بەهرەیەکی زۆریان هەیە کە هەمیشە وایان لێدەکات بە تێپەڕبوونی کات باشتر بن.
سەبارەت بە زەویە خراپەکەی گۆڕەپانی مەشقەکان، کاساس ڕوونیکردەوە: باش نەبوو، بەڵام دەبێت مەشق و ڕاهێنان بکەین و بەردەوامین لەو کارە، هەروەها سەبارەت بە یاریگای سەرەکیش، ئەگەر فیدراسیۆنی کۆریا بڕیاری یاریکردن لەو مەیدانەدا بدات، ئێمە هیچمان کێشەمان نییە.
کاساس ئاماژەی بەوەشکرد: یارییەکی گرنگە، گرنگترین شتیش ئەوەیە کە سێ خاڵەو ئێمە ڕووبەڕووی بەهێزترین تیپی کۆمەڵەکەمان دەبینەوە، هەر تیپێک سەربکەوێت خاڵەکان بەدەستدەهێنن، بەڵام ئەو سێ خاڵە وەک ئاماژەیەک دەمێنێتەوە کە ڕێگاکە لەم پاڵاوتنانەدا درێژە، پێویستە تا دوورترین خاڵ بەردەوام بین.
سەبارەت بە دیدگای شیکاری کاساس بۆ ئەو کۆمەڵەیە، جەختی لەوە کردەوە: کۆمەڵەیەکی قورسە، کۆریاش زۆرترین چانسی سەرکەوتنی هەیە، چونکە ئەزموونی سەرکەوتنی بۆ مۆندیال هەیە، پێدەچێت ململانێی نێوان عێراق و عومان و ئوردن هەبێت، وەک چۆن ئەوانیش تیپی باشن، بەڵام کۆریا هەنگاوێک لەوان باشترە.