خیسوس کاساس ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دوای یارییەکەی کۆریای باشوور وتی:
* ڕووبەڕووی تیپێکی بەهێز و ڕێکخراو بووینەوە و یارییەکی باشمان بەرامبەریان ئەنجامدا، شانازی بە ئاستی تیپەکەمەوە دەکەم هەندێک هەڵەمان ئەنجامدا کە وایکرد یاریزانی بەرامبەر پێشەنگی یارییەکە بگرێت و سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
٭ سەبارەت بە هۆکاری یاریکردنی بە بەرگری، ئێمە بەرامبەر ڕکابەرێکی بەهێز یاری دەکەین کە یاریزانی خاوەن لێهاتوویی تاکەکەسی و شێوازی یاریکردنی هێرشبەری هەیە، بۆیە بیرۆکەکەمان ئەوە بوو کە دەرفەتەکان بۆ یاریزانی بەرامبەر سنووردار بکەین لە ناوچەی سێیەمی هێرشبەردا.
* ئەنجامدانی هەندێک هەڵە وەک بەشێک لە یارییەکە دەمێنێتەوە و لە یارییەکەوە دەدرێت.