حەبیب بە لێدوانێک هەموان بێدەنگ دەکات

حەبیب نورماگمیدۆڤی پاڵەوانی هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان،بە لێدوانێک،رەتیدەکاتەوە جارێکی تر بگەڕێتەوە  بۆ گۆڕەپانی شەڕکردن.

حەبیب  دەڵێت:" بە هەر نرخێک بێت ناگەڕێتەوە بۆ UFC، دوای ئەوەی دانا وایت سەرۆکی رێخراوەکە 100 ملیۆن دۆلاری پێشکەش کرد.

 حەبیب دەشڵێت: لە ڕووسیا ئەگەر مرۆڤەکان شتی بچوکیان هەبێت دڵخۆشن خەڵک لە مانگێکدا لەنێوان 5 هەزار بۆ 10 هەزار دۆلار داهاتیان نییە.

 من بیرم نەچێت لە کوێوە هاتووم، داگستان، پێویستمان بە زۆر نییە. 

 ئاماژەی بەوەشکردووە، "قسەکردن لەگەڵ دایکانمان بۆ ئێمە هەموو شتێکە.

لەکۆتایدا دەڵێت "تەنها دەمەوێت یارمەتی خەڵک بدەم، ئیلهامبەخش بم بۆ خەڵک، کات لەگەڵ خێزانەکەم، لەگەڵ دایکم، لەگەڵ منداڵەکانم بەسەر بەرم و کەسێکی باش بم ئەمە ئامانجی منە".



PM:01:02:01/11/2024