رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرای دەکات ئاستی فلیک لە چاڤی هێرناندێز باشترە لە لالیگاو لە چامپیۆنسلیگیش.
بە قسەی رۆژنامەکە، بەرشەلۆنە لەگەڵ فلیک لەم وەرزەدا توانی 34 خاڵ بەدەستبهێنێت دوای 14 گەڕ لە لالیگا. 3 خاڵی زیاترە لە بەرشەلۆنە لەگەڵ چاڤی لە وەرزی ڕابردوو کە 31 خاڵی کۆکردەوە.
جگە لەوەش فلیک لە ڕکابەری ڕاستەوخۆی خولەکە لە ڕیال مەدریدی بردەوە، چاڤیش لە یاریی چوونی وەرزی ڕابردوودا لە یاریی کلاسیکۆ دۆڕا.
لە وەرزی یەکەمی چاڤیدا، واتە 2022/2023، دوای 14 گەڕ 37 خاڵی کۆکردەوە، واتە 3 خاڵی زیاتر بوو لە بارسای فلیک، بەڵام بەزەحمەت توانی ڕکابەری بکات لە ئەوروپا بەتایبەت لەگەڵ یاریزانە پێشەنگەکانی کیشوەرەکە، هاوکات فلیک لە بایرن میونشنی بردەوە و چامپیۆنسلیگ لە قۆناغی یەکەمی پێشبڕکێکەدا لە دۆخێکی باشدایە.