کۆنر مەکگریگۆری ئێرلەندی و شەڕکەری هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکانی MMA،UFC لە ساڵی 2018 لە ئاهەنگێکدا لە دبلن دەستدرێژی جەستەیی و سێکسی کردۆتە سەر ژنێک و دەبێت نزیکەی 250 هەزار یۆرۆ بدات بە قوربانییەکە بۆ ئەو زیانانەی کە تووشی بووە،ئەمەش دوای ئەوەی بڕیارەکەی دادگا ڕۆژی هەینی ڕاگەیەندرا.
دەستەی سوێندخواردن کە لە هەشت ژن و چوار پیاو پێکهاتبوو، دوای شەش کاتژمێر و دە خولەک وتووێژ لە دادگای باڵای ئێرلەندا گەیشتنە ئەو بڕیارەو کۆنۆر تاوانبار کرا.
داواکاری گشتی نیکیتا هاند دەڵێت" مەکگریگۆر لە 9ی کانوونی دووەمی 2018 دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەری و پیاوێکی دیکە بە ناوی جەیمس لۆڕێنس هەمان کارەکانی کردووە، وەک لە دادگادا لە ماوەی دوو هەفتەی ئیفادەدا هاتووە، بەڵام دەستەی سوێندخواردن بۆیان دەرکەوتووە کە لۆڕێنس کەسی دووەمی دۆسیەکە دەستدرێژی سێکسی نەکردووەتە سەر نیکیتا هاند.
ماکگریگۆری (36ساڵ) بەبێ ئەوەی هیچ لێدوانێک بدات، لە بەردەم ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەنووسان، هۆڵی دادگای بەجێهێشت، دواتر لە پێگەی خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە کە بەنیازە تانە لەو بڕیارە بدات و ئەو تۆمەتەکانی رەتکردەوە کە ئاراستەی کراوە و وتی" پەیوەندیە سێکسیەکە "بەتەواوی ڕەزامەندی" لەگەڵ نیکیتا هاند هەبووە.
هەروەها ڕەتیکردەوە کە کێشەی لەسەر سکاڵاکارەکە دروست کردبێت.
پارێزەری هاند بە دەستەی سوێندخواردنی وتووە، کاتێک ڕۆژێک دوای ئەو دەستدرێژییە سێکسییە بردراوە بۆ یەکەی چارەسەری دەستدرێژی سێکسی، پزیشکەکە ئەوەندە نیگەران بووە کە فەرمانی داوە وێنەی برینەکانی ئافرەتەکە بگیرێت.
هاند ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو و هاوڕێکەی دەستیان بۆ مەکگریگۆر درێژکردووە کە پێشتر ناسیونی، دوای ئاهەنگێکی جەژنی کریسمس لە شوێنی کارەکەی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، مەکگریگۆر لە هۆتێلێکەوە لە باشووری دبلن بردویانەتە ئاهەنگێک، لەوێ مادەی هۆشبەر و مەییان خواردەوە، دوای ئەوە مەکگریگۆر بردییە ژوورێک و دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەری.
هاند لە دەرەوەی دادگا قسەی کرد و وتی کە بەهۆی ئەو پشتگیرییەی کە وەریگرتووە سەری سوڕماوە و هەستی کردووە کە ڕەوایەتی پێدراوە. وتی: "بۆ هەموو قوربانیانی دەستدرێژی سێکسی، هیوادارم چیرۆکەکەم وەک بیرخستنەوەیەک بێت کە هەرچەندە بترسیت، قسە بکە، دەنگت هەبێت و بەردەوام بە لە شەڕکردن بۆ دادپەروەری".