کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید بەڵێنیدا تیپەکەی بەشداری یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بکات کە ئەم وەرزە لە میونشن بەڕێوەدەچێت.
ئەنچیلۆتی پەیامێکی بۆ پرۆگرامی ئیل لارگوێرۆ لە ڕادیۆ کادینا سێر ناردووە و تیایدا دەڵێت، لەبیرتان بێت ڕیال مەدرید لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگدا دەبێت.
پێگەی ڕیال مەدرید لەم وەرزەدا لە چامپیۆنزلیگ ئاڵۆز بوو، دوای ئەوەی لە 5 گەڕی یەکەمدا 3 جار دۆڕا، و تەنها بردنەوەی لە دژی لە شتوتگارت و بروسیا دۆرتمۆند بەدەستهێنا.
لەکاتێکدا مێرێنگێ بە لیل و میلان و لیڤەرپوول دۆڕا، تەنها 6 خاڵی بەدەستهێنا لە پلەی 24ی ڕیزبەندی پاڵەوانێتییەکەیە کە 36 یانە لەخۆدەگرێت.
8 تیپی سەرەکی لە قۆناغی یەکەمدا ڕاستەوخۆ سەردەکەون بۆ قۆناغی 16، لە کاتێکدا ئەو تیپانەی لە پلەی 9 تا 24بوون، بە شێوەیەکی دەرچوون، ڕکابەری دەکەن بۆ دیاریکردنی ناسنامەی هەشت تیپەکەی دیکە بۆ قۆناغی 16.
یاری داهاتووی ڕیال مەدرید لە جەولەی شەشەمدا بەرامبەر ئەتالانتا دەبێت.