مباپێ هەڕەشە دەکات

لەلالیگا یانەی ریاڵ مەدرید 2-1دۆڕاو مباپێ لێدانی سزای لە دەستدا.

تاکە گۆڵی ریاڵ مەدرید بێلنگهام لە خولەکی79تۆماری کرد،پێش ئەوە مباپێ لێدانی سزای لە خولەکی69لە دەستدابوو.

دوای یاریەکە مباپێ هەڕەشە دەکات و دەڵێت دەیسەلمێنم کێم.


 مباپێ لە پێگەی خۆی لە ئینستاگرام نوسینێکی بڵاوکردۆتەوەو دەڵێت: "ئەنجامەکە خراپە، هەڵەیەکی گەورە لە یارییەکدا روویدا کە پێویستی بە گرنگیدان بە هەموو وردەکارییەک هەیە، من بەرپرسیارێتی تەواو لەئەستۆ دەگرم بۆ ئەوە کە ساتێکی سەختە، بەڵام باشترین کاتە بۆ ئەوەی ئەم دۆخە بگۆڕم و نیشانی بدەم کە من کێم”.

ریاڵ مەدرید لە 15یاری 33 خاڵی هەیەو یاریەک کەمتری کردووە.




PM:01:13:05/12/2024