سلێمانی بە ڕاهێنەری نوێوە میوانداری کوفە دەکات

سۆران موستەفا یاریزانی پێشوی یانەی سلێمانی و هەڵبژاردەی عێراق پۆستی ڕاهێنەرایەتی تیمی تۆپی دەستی یانەی دایکی وەرگرت.

سۆران کەیەکێک بو لە ئەستێرە دیارەکانی تۆپی دەستی کوردستان و عێراق ، دو ساڵ پێش ئێستا بڕوانامەی راهێنەرایەتی وەرگرتوەو لە جێی کەمال عەبدولواحیدی راهێنەری پێشوی یانەی سلێمانی دەستبەکاربو.

تیمی تۆپی دەستی یانەی سلێمانی کاتژمێر دوی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە بەسەرپەرشتی ڕاهێنەرە نوێکەی یەکەم یاریی خۆی لە خولی بژاردەی یانەکانی عێراقدا ئەنجام دەدات و میوانداری یانەی کوفە دەکات.



PM:08:21:05/12/2024