بۆچی گۆڵپارێزەکان دوای تۆماکردنی گۆڵ لێیان ئاو دەخۆنەوە؟

 گۆڵپارێزی تایبەتمەندترین پۆستە لە تۆپی پێدا، ئامانجی سەرەکی بەرگریکردنە لە گۆڵەکەی و ڕێگریکردن لە گۆڵەکان زۆرجار بە "نیوەی تیپ” وەسف دەکرێت،ئەمەش بەهۆی گرنگی زۆری بۆ تیپەکە.

 ئاستی گۆڵپارێز هەمیشە لە هەموو یاریزانە هاوڕێکانیدا ڕەنگ دەداتەوە، و درەوشاوەیی و متمانەی بەرز سەلامەتی و دڵنیایی دەدات بە باقی ئەندامانی تیمەکە.

 وەک دەزانرێت تۆپی پێ یارییەکی تیمییە و نهێنی سەرکەوتن و درەوشاوەیی یانەکان یان تیپەکان تەنها لە لێهاتوویی هێرشبەرەکانیان نییە لە تۆمارکردنی گۆڵ، گۆڵپارێز بە بەشێکی دانەبڕاو لە یاری تۆپی پێ دادەنرێت، ئەمەش پێویستی بەوەیە کە بە بوێریەوە بەرگری لە گۆڵەکەی بکات بە تەرکیزکردن لە ساتەوەختە یەکلاکەرەوەکاندا بۆیە دەبێت خۆی بە شێوەیەکی دروست جێگیر بکات و لە کاتی گونجاودا تۆپەکە بگەڕێنێتەوە.

 هەمیشە دەبینین زۆربەی گۆڵپارێزەکان لە تۆپی پێدا پەنا بۆ خواردنەوەی ئاوی بوتڵەکان دەبەن، کە لە تەنیشت هێڵی گۆڵەوە دایدەنێن، ڕاستەوخۆ دوای تۆمارکردنی گۆڵ لێیان،کە ئەمە نهێنیەکەی چییە؟

 زۆر کەس پێشبینی دەکەن ئەم جوڵەیە کاردانەوەیەکی ئاسایی بێت، بەڵام ڕاستییەکە لەبەر هۆکارێکی زانستیە کە بە باشی لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە، و زۆرجار لەلایەن ستافی پزیشکی تیمەکەوە پێشنیار دەکرێت.  لەبەر زۆر هۆکار؛  دیارترینیان:

 -کەمکردنەوەی فشاری دەروونی کاتێک گۆڵپارێزەکان گۆڵیان لێ دەکرێت ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژی و فشاری دەروونی بۆیان.

 - کاتی بیرکردنەوە بۆ گۆڵپارێز ساتێک بۆ ئەوەی بیر لەوە بکاتەوە کە چۆن تۆپەکە چووەتە ناو گۆڵەکەیەوە، هەروەها بۆ شیکردنەوەی ئەوەی ڕوویداوە و هۆکارەکانیی، ئەمەش یارمەتی دەدات لە هەڵە نەکات و دووبارە هەمان هەڵە بکاتەوە .  چونکە گۆڵپارێزەکان زۆر بڕیاری خێرا دەدەن، لەسەر بنەمای زانیاریی هەستیاری سنووردار یان ناتەواو.

 - چاکبوونەوەی جەستەیی، گۆڵپارێز یان یاریزانی تۆپی پێ بە گشتی، شلەمەنی زۆر لەدەست دەدات لە کاتی یارییەکەدا، ئەمەش پێویستی بە خواردنەوەیان هەیە ئاو بخۆنەوە؛  چونکە یارمەتیان دەدات بۆ چاکبوونەوە و گۆڕینی شلە لەدەستچووەکان.

 خواردنەوەی ئاوی پێویست بۆ یاریزانی تۆپی پێ ڕەنگە وەک ڕێکارێکی سادە دەرکەوێت، بەڵام کاریگەری لەسەر نزیکەی هەموو لایەنەکانی ئاستی وەرزشی هەیە ئاو وزە زیاد دەکات و جوڵە باشتر دەکات و چاکبوونەوە خێراتر دەکات و یارمەتی ڕوونکردنەوە و چالاکیی دەروونی دەدات، کە هەموو ئەمانە دەتوانن ئاستی جەستەیی باشتر بکەن. مەترسی پێکان کەمدەکاتەوە.

 ئەو ئەنجامەی لە خواردنەوەی ئاوی گۆڵپارێزەکانەوە وەرگیراوە، ڕاستەوخۆ دوای تۆمارکردنی گۆڵ لێیان، ئەوەیە کە خواردنەوەی ئاو یارمەتیان دەدات کە تەرکیز بکەن و مامەڵەیەکی دروست لەگەڵ ماوەی یارییەکەدا بکەن، بە شێوەیەکی زانستی و بیرکردنەوە.



PM:05:00:07/12/2024