یانەی سلێمانی پاڵەوانەکانی خەڵات دەکات

بەهۆی بەدەستهێنانی چەند میدالێک بۆ هەڵبژاردەی عێراق، یانەی سلێمانی خەڵاتی سێ یاریزانیی کرد.

رەییان عوسمان یاریزانی یانەی سلێمانی لە پاڵەوانێتی تیروکەوانی وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا و عەرەب سێ میدالی بۆ هەڵبژاردەی عێراق بەدەستهێنا.

هاوکات هەردو خوشک و برا هوداو یاداشت ئازاد کە یاریزانی یانەی سلێمانین بەهەمان شێوە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق درەوشانەوەو ئاستی بەرز نمایش دەکەن.

هەرسێ پاڵەوانەکەی یانەی سلێمانی بەهۆی ئەنجامەکانیان لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق ، لەلایەن ئیدارەی یانەی سلێمانییەوەرێزیان لێگیراو خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.

پاڵەوانێتی تیروکەوانی وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا و عەرەب بەبەشداری 13 وڵات لە هۆڵی یانەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت و سبەی کۆتا رۆژی پاڵەوانێتییەکەیە.



PM:05:47:07/12/2024