بەئامادەبونی سکرتێر و سەرپەرشتیاری تیمی تۆپی دەستی یانەی وەرزشی سلێمانی ، سۆران موستەفا واژۆی لەسەر گرێبەستی یانەی دایک کرد.
سۆران کە کوڕی یانەی سلێمانییەو پێشتر بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە ریزەکانیدا یاریی کردوە بۆ وەرزی 2024-2025ی خولی بژاردەی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی وەرگرت.
گرێبەستەکەی سۆران و یانەی سلێمانی تاوەکو کۆتایی مانگی دەی ساڵی داهاتوەو لەیەکەم تاقیکردنەوەشی سەرکەوتنی بەدەست هێناو لە یانەی کوفەیان بردەوە.
سۆران موستەفا یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بوەو زیاتر لە دو ساڵیش دەبێت بڕوانامەی راهێنانی بەدەستهێناوە.