فیفا پرس بە ریاڵ مەدرید دەکات

رۆژنامەی مارکا بڵاویکەدۆتەوە یانەی ڕیال مەدرید و سەرۆکی فیفا دانوستان لەسەر پارەی جامی جیهانی یانەکان دەکەن کە ساڵی2025لە ئەمریکا دەکرێت.

 فیفا دەزانێت دەبێت پشت بە ڕیال مەدرید ببەستێت، ئەمەش مانای وایە هیچ بژاردەیەکی تری نابێت جگە لە ملکەچبوون بۆ بەشێک لە داواکارییە داراییەکانی ئەو یانەیە. 

 میکانیزمی دابەشکردنی ئابووری نادیارە و ئایا بەپێی شایستەیی لە پێشبڕکێکان و بودجە و مووچەی یاریزانان دیاری دەکرێت یان نا. 

 شتێکی تر کە جیاوازە ئەو پاداشتەیە کە هەر تیپێک لە سایەی ئەو کارانەی لە پاڵەوانێتییەکەدا دەیکات بەدەستی دەهێنێت، بەو پێیەی بۆ براوە لە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ تێناپەڕێت.

هەروەها دوای ئەو رووداوانەی لەگەڵ باڵۆن دۆردا ڕوویدا، فیفا دەیەوێت ڕیال مەدرید بەشداری ئاهەنگەکە بکات، بەتایبەتی لەگەڵ ژمارەی پاڵێوراوانی تیپەکە بۆ چەند خەڵاتێک، هەروەها ئامادەبوونی ئەنچیلۆتی ڕاهێنەریش.



AM:11:40:11/12/2024