کیلیان مباپێ، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، یەکێک لە هۆکارەکانی ئاشکرا کرد کە نەیتوانی تا کۆتایی ژیانی وەرزشی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەردەوام بێت.
مباپێ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی BeIN Sports ڕوونی کردەوە: هەمیشە گوتومە پاریس سانجێرمان گەورەترین یانەی فەرەنسایە و یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها ڕۆشتم بۆ ئەوەی بچمە گەورەترین یانەی جیهان.
کیلیان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەمیشە جەختم لەوە کردووەتەوە کە ڕیاڵ مەدرید تاکە یانەیە کە پاریس سانجێرمانی بۆ جێدەهێڵم، ئەگەر نەمتوانی بچمە ڕیاڵ مەدرید، ئەوا بە درێژایی ژیانی وەرزشیم لە پاریس سان جێرمان دەمێنمەوە.
ئەستێرە فەرەنسیەکە دەڵێت: حەوت ساڵم لە پاریس سانجێرمان بەسەر برد، وە شانازیم پێکرا کە ئەو کارە بکەم، هەروەها بە تەواوی ئاگاداری پێگە و گەورەیی ئەم یانەیە بووم.
جێگای سەرنجە مباپێ لە هاوینی 2017 لە مۆناکۆوە بە بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە سانت جێرمانەوە کرد، هاوینی ئەمساڵ واتە 2024 بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر بەرەو یانەی ڕیال مەدرید ڕۆیشت.