بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی گۆڵی ئەمریکی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ساڵی ٢٠٢٤دا دەنگی بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی فیفا نەداوە، چونکە بەرپرسیارێتییەکە کەوتە ئەستۆی بێرناردۆ سیلڤای هاوڕێی لە پورتوگال.
خەڵاتە بەناوبانگەکە بە دەنگی کاپتنەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانی و کارمەندانی میدیا و ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەی نیشتمانی و هاندەران دیاری دەکرێت.
چاوەڕوان دەکرا رۆناڵدۆ وەکوو کاپتنی پورتوگال دەنگی خۆی بدات. بەڵام کاتێک ئەنجامەکان ڕاگەیەندرا، زانرا کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەو کارەی نەکردووە، لەبری ئەو بێرناردۆ سیلڤا ئەرکەکەی ئەنجامداوە.
ئەمە یەکەمجار نییە پێنج جاری رابردووش لە براوەی تۆپی ئاڵتونی دەنگی خۆی نەدا، لە بۆنەی پێشوودا پیپی شوێنی پڕکردۆتەوە.
ڤینیسیۆس جونیۆر براوەی زە بێست بوو لە پلەی دووەم رۆدری بوو.