گواردیۆلا دڵنیایی دەدات

پیپ گواردیۆلا راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی پاش دۆڕانی ئەمرۆیان بە یانەی ئەستۆن ڤێلا2-1دڵنیایی دەدات بۆ گەڕانەوەو،دەڵێت، پێویستە شتێکی جیاواز تاقی بکەیتەوە بۆ ئەوەی لەم دۆخە دەربچین،دەبێت ئەوە بکەم.


 گواردیۆلا وتیشی : گوشارەکانمان کاریگەر نەبوون، بەتایبەتی لای ڕاست،جگە لەو هەڵانەی ئەنجاممان دا، لە گێمی یەکەمدا زۆر باش یاریمان کرد، بەڵام لە گێمی دووەم پاشەکشەمان کرد.

پیپ گواردیۆلا زیاتر وتی: متمانەیەکی زۆرم بەم یاریزانانە هەیە، هەندێکیان هەستێکی بەهێزی شانازییان هەیە و ئارەزووی سەرکەوتنیان هەیە، ئێمە یان من دەبێت ڕێگەیەک بدۆزینەوە بۆ گەڕانەوە هەنگاو بە هەنگاو، درەنگ یان زوو.

 پیپ گواردیۆلا لەکۆتایدا وتی: "چارەسەر بۆ ئێمە گەڕانەوەی یاریزانەکانە تەنها یەک بەرگریکاری ناوەڕاستمان هەیە کە دەتوانم بڵێم توانای جەستەیی تەواوە، ئەمەش کارەکان قورستر دەکات”.



PM:06:58:21/12/2024