ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، کاساس، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا پێش یاری سبەی بەحرەین قسەی کردوو باسی لە یاریەکەی سبەی کرد کە کاتژمێر 8:30خولەک ئەنجام دەدرێت.
کاساس وتی" پێموایە لەم پاڵەوانێتییە کورتانەدا گرنگترین شت ئەوەیە کە لە ڕێگەی ڤیدیۆوە بەدواداچوون بۆ ئاستی یاریزانەکان و دۆخی تاکتیکی بکرێت، چونکە بەدواداچوون بۆ دۆخەکانی ناو یاریگا بەهۆی کەمی کاتەوە ئەستەمە.
لەسەر بەحرەین وتی" ئێمە سەیری یارییەکەی بەحرەینمان کرد، هەڵبژاردەی بەحرەینیش لە شێوازی یاریکردندا هاوشێوەی ئێمەیە، ئەمەش وا دەکات یارییەکەی سبەی بەهێز بێت.
دواتر وتی" هیوادارم ماوەی پاڵەوانێتی کەنداو لە چاپەکانی داهاتوودا درێژ بکرێتەوە، بەو پێیەی بەهۆی کەمی کاتەوە ناتوانرێت ڕاهێنانی پێویست بۆ تیپ و یاریزانەکان بکرێت، بۆیە زۆر پشت بە ڕوونکردنەوە ڤیدیۆییەکان دەبەستین دوای ڕاهێنانەکان.
شانازی دەکەم کە وەک ڕاهێنەرێک لە عێراق کار دەکەم و بە وڵاتی دووەمی خۆمی دەزانم، دڵخۆشترین کەس دەبم ئەگەر سەرکەوین بۆ مۆندیال چونکە ماوەیەکی زۆرە کارمان کردووە بۆ بەدیهێنانی ئەم خەونە.
لە دوایین یاری شایەنی ئەوە بووین گۆڵی زیاتر تۆمار بکەین، بەڵام هەلی زۆرمان لەدەستدا و بێبەخت بووین. هیوادارین لە یارییەکانی داهاتوودا سەرکەوتووتر بین لە تۆمارکردنی گۆڵ.
هیوادارین وەک یەک وڵات یەکبگرین، و دوور بکەوینەوە لە دروستکردنی کێشە و ڕەخنەگرتن لە یاریزانان.
هەموو تیپەکان هیوادارن ئەم نازناوە بەدەست بهێنن.
دوای سەیرکردنی قۆناغی یەکەم بۆچوونم نەگۆڕیوەو پاڵەوانێتییەکە قورسە، هەر تیپێک دەتوانێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. تا کۆتا خولەک کەس نازانێت کێ دەبێتە پاڵەوان.