لەنوێترین چاوپێکەوتنیدا راهێنەری ئیسپانیا مانەوە دوپاتدەکاتەوە

دی لا فۆنتێ راهێنەری ئیسپانیاو پاڵەوانی یۆرۆی 2024 لەنوێترین چاوپێکەوتنیدا   مانەوەی دوپاتدەکاتەوەو رایدەگەیەنێت گرێبەستی گرانبەهای بۆ هاتووە بەڵام رەتیکردۆتەوە.

ئەمە تەواوی چاوپێکەوتنەکەیەتی لەگەڵ رۆژنامەی ئاس....

🔵🎙️ دی لا فۆنتێ:

ئۆفەرم لە قەتەر و ئەمریکاوە وەرگرتووە، بەڵام حەزم لە پارە نییە تەنها دەمەوێت خەونەکەم بەدی بهێنم کە بەردەوام بم لە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، شانازی لەوە گەورەتر نییە.

🔵🎙️ دی لا فۆنتێ:

لە ڕاستیدا ئەستەمە بڵێین شتەکان بە تەواوی دەڕۆن و ئێمە نازناوی یۆرۆ دەبەینەوە ساڵێکی نایاب بوو و لە داهاتوودا ئاستەنگ دەبێت.

🔵🎙️ دی لا فۆنتێ:

هیوادارین لە مانگی ئازاری داهاتوودا تواناکانی گاڤی بەدەستبهێنینەوە.

🔵🎙️ دی لا فۆنتێ:

بڕوای تەواوم بەم گروپە هەیە لە گەنجیەوە لەگەڵیان بووم، بۆیە پێگەی من بەهێزە بەهۆی زانیاری قووڵم لەسەریان و تۆپی پێی ئیسپانیا.

🔵🎙️ دی لا فۆنتێ:

"ڕاستە پاڵنەرمان بۆ پاراستنی نازناوی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا هەیە، بەڵام دەبێت هەنگاو بە هەنگاو بڕۆن، ڕکابەری داهاتوو هۆڵەندایە، کە ئەو تیپەیە کە دەرفەتی یاریکردنمان لەگەڵیدا نەبوو".




PM:07:35:25/12/2024