رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردۆتەوە لە بەرشەلۆنە نیگەرانن لە موچەکەی ئەنسو فاتی کە ساڵانە وەریدەگرێت.
گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢٧ بەردەوام دەبێت و مووچەکەی ئێستا دەگاتە ١٤ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە، بەمەش دەبێتە یەکێک لە بەرزترین مووچەکانی تیپەکە.
بەهۆی بەرزی مووچەکەیەوە ئەو یانانەی ئارەزووی دەکەن ترسیان هەیەو لە گواستنەوەی دەکشێنەوە.
بەرشەلۆنە دڵخۆش دەبێت ئەگەر ئەو یاریزانە بفرۆشێت، بەڵام تاکە چارەسەر بۆ دۆخەکەی گەڕاندنەوەی ئاستیەتی.