دی یۆنگ بەرەو خولی سعودیە هەنگاو دەنێت

رۆژنامەی ASی ئیسپانی ئاشکرای دەکات، بریکاری فرێنکی دی یۆنگ پەیوەندی بە یانەکانی سعودیەوە کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر  خولی سعودیەو ژیان لەو وڵاتە.

هەرچەندە بەرشەلۆنە ئارەزووی خۆی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دی یۆنگ دووپاتدەکاتەوە، بەڵام بە بەراورد بە مووچەی ئێستای دی یۆنگ مەرجە داراییەکانی زۆر کەمترە.

 بەرشەلۆنە نایەوێت یاریزانەکە بمێنێتەوە ئەگەر هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە.

 بریکاری ئەو یاریزانە لە ئێستاوە دەستیکردووە بە گەڕان بەدوای بژاردەکاندا، جگە لە خولە گەورەکانی ئەوروپا، ئێستا سعودیە بژاردەیەکە بۆ پەیوەندی پێوە بکات.



PM:01:17:27/12/2024