پاڵەوانێتی شین کیۆکوشینی کاراتێ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لە شاری مەشهەد بەڕێوەچوو،کوردێک مەدالیای زێڕی بە دەستهێنا.
ئەم پێشبڕکێیانە لە دوو بەشی ژنان و پیاوان، لە گروپە تەمەنییە جیاوازەکاندا بە ئامادەبوون و پێشوازیی وەرزشوانانی پێنج وڵاتی ئێران، لوبنان، عێراق، عێراق، ئازەربایجان، ئەفغانستان، و وەرزشوانانی 22 پارێزگا بەڕێوەچوو.
هاوڕێ نعمەتی کە کوردێکە لە کاراتێی بۆکان، بە نوێنەرایەتی تیمی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، توانی بە شکستپێهێنانی هەموو ڕکابەرەکانی لە بەشی گەورەساڵان (-٦٥ کیلۆ) میدالیای زێڕ بەدەستبهێنێت.
کۆی گشتی ٣٨٠ وەرزشکاری پیاو و ١٦٠ وەرزشکاری ژن بەشدارییان کرد.
لەم کێبڕکێ سەرنجڕاکێش و ورووژێنەرەدا، ئێران پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، عێراق پلەی دووەمی بەدەستهێنا، لوبنان پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.