کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی، یاریزانی یانەی نەسری سعوودی، گومانی لەسەر داهاتووی لەگەڵ نەسر دروستکرد و دەرگای بەڕووی ئەگەری جێهێشتنی یانەکەی لە هاوینی داهاتوودا کردەوە.
گرێبەستەکەی ئێستای ڕۆناڵدۆی (٣٩ ساڵ) لەگەڵ نەسر پابەند دەکات لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت، ئەمەش بەو مانایەیە کە "دۆن” دەتوانێت لە مانگی یەکی داهاتوودا دەست بە دانوستانەکانی بکات لەگەڵ هەر تیپێک کە بیەوێت.
لە میانی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆناڵدۆ وەڵامی پرسیارێکی دایەوە سەبارەت بە داهاتووی خۆی و وتی "هەرگیز نازانیت کە ڕەنگە لە داهاتوودا چی ڕووبدات”.
ڕۆژنامەی "میرۆر"ی بەریتانی لێدوانەکانی ڕۆناڵدۆی وەک دانپێدانانێک لێکداوەتەوە کە ڕۆناڵدۆ کراوەیە بۆ ئەو ئۆفەرانەی کە ڕەنگە لە ماوەی داهاتوودا بگاتە دەستی.
هەمان ڕۆژنامە ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕۆناڵدۆ لە ساڵی ٢٠٢٣ ڕایگەیاندووە کە ژیانی پیشەگەرانەی لە ئەوروپا کۆتایی هاتووە، ئەمەش بەو مانایەیە کە ڕەنگە داهاتووی لە سعودیە بمێنێتەوە.