ئاشکرابوو بۆچی میسی بۆ مەدالیای ئازادی کۆشکی سپی ئەمریکا ئامادەنەبوو

ئەمڕۆ ئەکاونتی کۆشکی سپی پیرۆزبایی لە هەموو ئەو کەسانە دەکات کە بە مەدالیای ئازادی ڕێزیان لێ گیراوە، لەنێویاندا  لیۆنێل مێسیش هەیە،بەڵام ئەو ئەفسانە ئامادە نەبووە.
میدیاکان ئاشکرای دەکەن هۆکاری ئامادەنەبوونی میسی  سەرقاڵی ئەو یاریزانە بووە.

 کۆشکی سپی ، کە لە  لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمدا یانەکەی میسی ئاگادارکردەوە، کە لیو میسی  ڕێزی لێدەگیرێت، دواتر میسی نامەیەکی بۆ کۆشکی سپی ناردووە و هەستی قووڵی شەرەف و ئیمتیازێکی گەورەی خۆی دەربڕیوە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی ناکۆکی خشتەی کار و پابەندبوونەکانی پێشووی، ناتوانێت بەشداری بکات.  

هەروەها میسی سوپاسی ئەم ئاماژەیەی لێکردوون و هیوای خۆی دەربڕی کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەرفەتی یەکتربینینی بۆ ڕەخسێت.



PM:11:39:04/01/2025