سعودیە وازناهێنێت و ریاڵ مەدرید وەڵامی دەداتەوە

پێگەی(ڕێلێڤۆ) |ی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە خولی سعودیە هێشتا ئارەزووی گواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆری هەیە هەرچەندە نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆر یەکێک دەبێت لە بابەتە گەرمەکانی ئۆفیسەکانی ڤاڵدیبیباس لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی 2025، یانەی ڕیال مەدرید دەیەوێت گرێبەستەکەی باشتر بکات.  

بە پێی زانیاری سەرچاوەکە،  لە ڕیال مەدرید ئاماژە بە سعودیە دەکەن وەک ڕکابەری سەرەکی ڤینیسیۆس جونیۆر، بە تەواوی ئاگادارن کە لە سعودیە گرنگی بە ڤینیسیۆس دەدەن و دەیانەوێت بیکەنە ئەستێرەی ژمارە یەک و بێ جێگەی مشتومڕ لە خولەکەیان.


 هەروەها  ئیدارەی ڕیال مەدرید دەیەوێت لەگەڵ ڤینیسیۆس دابنیشێت و کێشەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێش کۆتایی وەرز چارەسەر بکات بۆ ئەوەی کۆتایی بە نیگەرانییەکانی پارەی سعودیە بهێنێت و ئەستێرەکەیان بە چەندین ساڵی دیکەوە ببەستێتەوە.

 بیرۆکەکە ئەوەیە گرێبەستێکی گەورەی پێشکەش بکات کە ڕێگەی پێبدات بەردەوام بێت لە تۆمارکردنی مێژوو لە مەدرید و چوونی بۆ خولی سعودیە بۆ دواتر بەجێبهێڵێت.


  ڤینیسیۆس لە مانگی ئابدا بیری لە گۆڕینی دیمەنەکانی کردەوە (گواستنەوەی بۆ سعودیە)، بەڵام لە کۆتاییدا بیرۆکەکەی فڕێدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە کاتی گونجاو نییە بۆ جێهێشتنی بێرنابیۆ.



PM:07:25:09/01/2025