رۆژنامەی مارکا بڵاویکردۆتەوە،میسی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا بۆ یاریکردن،ئەمەش بەهۆی رێگەدانی یانەکەی.
بە قسەی سەرچاوەکە، ئینتەر میامی هەوڵدەدات گرێبەستی میسی نوێبکاتەوە بەپێی بەندێک بۆ ئەوەی لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ و سەرەتای ٢٠٢٦دا جارێکی دیکە لە ئەوروپا یاری بکاتەوە تا ئامادەیی و توانای جەستەیی خۆی بپارێزێت.
بەمەش میسی جارێکی تر دەتوانێت لە خولەکانی ئەوروپا یاری بکاتەوەو سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ئەگەر بۆ ئەوروپا بگەڕێتەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە دەکات.