لێدوانەکانی فلیک پاش بردنەوە گەورەکەی کلاسیکۆ

لەکلاسیکۆی سوپەر ریاڵ مەدرید 5-2بە بەرشەلۆنە دۆڕاو نازناوەکەی لە دەستدا.

دوای یاریەکە فلیک،راهێنەری بەرشەلۆنە قسەی کردوو  باسی لە شکستەکە کرد.

ئەمە لێدوانەکانیەتی...

  فلیک :

  زۆر هەست بە شانازی دەکەم بە یاریزانان و یانەکە و هاندەران.  یارییەکی نایاب بوو، وەڵامی باشمان دایەوە بۆ گۆڵی یەکەمی ڕیاڵ مەدرید و دواتر بەردەوام بووین لە یارییەکی نایاب.

 فلیک: دەبێت لە هەموو یارییەک فێربین.  هێشتا دەتوانین پێشبکەوین، تیپێکی گەنجمان هەیە، لە هەندێک هەفتەدا ئاستێکی باشمان پێشکەش نەکرد.  پێگەی ئێمە لە خولەکەدا باش نییە، بەڵام ئەمانە شتگەلێکن کە لە ژووری جلگۆڕین باسی دەکەین.

 فلیک: کاتێک چێسنی  دەرکرا، کارێکی ئاسان نەبوو.  ئەوەی زۆر شانازی پێوە دەکەم شێوازی بەرگریکردنمانە.  زۆر دڵخۆشم بە زۆر شت بەڵام بە تایبەتی بەم شتە.

فلیک: نامەوێت ئاوڕێک لە دواوە بدەمەوە.  ئەمڕۆ ڕۆژێکی نایاب و ناوازەیە چونکە لەم وەرزەدا بۆ جاری دووەم لە یەکێک لە باشترین تیپەکانی جیهانمان بردەوە و نازناوێکمان بەدەستهێنا.  نامەوێت ئاوڕێک لە دواوە بدەمەوە.

هانسی فلیک: یاریکردن بە دە یاریزان بەرامبەر ڕیال مەدرید ئاسان نییە.  دوو گۆڵپارێزی گەورەمان هەیە.

 فلیک: تیمەکە سەرسوڕهێنەرە.  ئێمە هەمیشە یەکێتی خۆمان دەپارێزین، ئەوە گرنگترین شتە.  ئامانج لێی فێربوونە لە هەموو یارییەک و باشتربوونی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ.



AM:01:27:13/01/2025