موچەی عومەر مەڕمووش لەگەڵ مان سیتی

 مان سیتی تا ئێستا گرێبەستی گواستنەوەی عومەر مەرمووشی میسری، ئەستێرەی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ڕانەگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی هەواڵەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە سەرجەم لایەنەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.

 فلۆریان پلێتنبێرگ، ڕۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانی دووپاتیکردەوە کە مەرموش بەیانی بە فڕۆکە دەچێتە مانچستەر بۆ ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت.

 ڕوونیشیکردەوە، ئەگەر شتەکان بەو شێوەیەی کە پلانی بۆ دانراوە، ئەوا سێشەممە یان چوارشەممەی داهاتوو گرێبەستەکە بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.

 ڕۆژنامەنووسەکەی سکای ئەو مووچەیەی ئاشکرا کرد کە مەرمووش لە یاریگای ئیتیحاد وەریدەگرێت، دوای ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ پاڵەوانی ئینگلتەرا واژۆ کرد.

 ئاماژەی بەوەشکرد، سیتی لەگەڵ مەرمووش ڕێککەوتووە کە کۆی مووچەی ساڵانە لە نێوان 16بۆ 17ملیۆن یۆرۆی پێبدات، بەڵام لە کاتی لێبڕینی باجدا بۆ ١٠ ملیۆن دادەبەزێت.

 ئەمەش دوای ئەوە دێت کە مانچستەر سیتی لەگەڵ فرانکفۆرت ڕێککەوتن لەسەر 75 ملیۆن یۆرۆ، ئەمە جگە لەوەی 5 ملیۆنی دیکە وەک پاداشت وەردەگرێت.




AM:12:47:20/01/2025