نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکانی تێنسی ئوسترالیای کراوە کشایەوە، دوای ئەوەی کۆمەڵەی یەکەمی بەرامبەر ساشا زڤێرێڤ بە ئەنجامی ٧-٦ دۆڕاند کە کاتژمێرێک و چارەکێکی خایاند.
جۆکۆڤیچ لەسەر کشانەوەی قسەی کردوو وتی"
نۆڤاک جۆکۆڤیچ:
زڤێرڤ شایەنی یەکەم نازناوی گراند سلامە، من هانی دەدەم و هیوادارم لێرەدا نازناوەکە بباتەوە.
نۆڤاک جۆکۆڤیچ:
هەموو هەوڵێکم دا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پێکانەی ماسولکەکانم کە هەمبوو، لە کۆتایی کۆمەڵەی یەکەمدا هەستم بە زیادبوونی ئازار کرد، کۆتایی بێبەختیە بەڵام هەوڵی خۆمم دا.”
نۆڤاک جۆکۆڤیچ:
لێرە گەورەترین سەرکەوتنەکانم بەدەستهێناوە، ئەگەر تەندروست بم و پاڵنەرێکم هەبێت هیچ هۆکارێک نابینم کە نەگەڕێمەوە.
ڕاستە لەم چەند ساڵەی دواییدا دەستم کردووە بە پێکانی زیاتر، بە تەواوی نازانم بۆچی، ڕەنگە هۆکاری جیاواز هەبن، بەڵام بەردەوام دەبم، بەردەوام دەبم لە شەڕکردن بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتییەکانی گراند سلام.