جۆرجینا نهێنی لەشجوانی کریستیانۆ ئاشکرا دەکات

جۆرجینا ڕۆدریگێز، هاوبەشی ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کاپتنی یانەی نەسری سعودی، ئەو ڕۆتینەی ڕۆژانەی رۆناڵدۆ ئاشکرا کرد کە  مەشقی لەسەر دەکات و بە تەواوی چالاکی دەکات.

 جۆرجینا دەڵێت: کریستیانۆ کاتژمێر شەشی بەیانی لە خەو هەڵدەستێت و هەندێک وەرزش دەکات، هەروەها بەیانیان ئاوێکی زۆر دەخواتەوە، چونکە پێی وایە دەستپێکردنی ڕۆژێکی نوێ پێویستی بە جەستەیەکی بەهێز و تەندروست هەیە.


 ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی لە خەو هەڵدەستێت نانی بەیانی دەخوات کە پێکهاتووە لە میوە و پەنیر و هێلکە، دواتر دەگەڕێتەوە هۆڵی وەرزش بۆ بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر، دوای ئەوە پشوویەک دەدات و پاشنیوەڕۆ لەگەڵ خێزانەکەی یان هاوڕێکانیدا پشوو دەدات.


 لە کۆتایی ڕۆژدا دەچێتە مەلەکردن چونکە پێی وایە ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ ئارامکردنەوەی جەستە پێش ئەوەی بخەوێت”.


 
 



PM:10:23:24/01/2025