بەپێی زانیارییەکان، لیۆنێل مێسی ئاماژەی بە گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا کردووە، بەگوێرەی یانینا لاتۆری هاوڕێی خێزانەکەی. یاریزانە ئەرجەنتینییەکە هێشتا شارەکەی کەتەلۆنیا وەک ماڵی خۆی دەبینێت و چاوی لە گەڕانەوەیە.
لاتۆرێ لە لێدوانێکیدا بۆ لاناسیۆن ڕایگەیاند، مێسی بەنیازی مانەوەی لە میامی نییە دوای ئەوەی کاروانی وەرزشی تەواو بوو. ئەستێرەی پێشووی پاریس سانجێرمان لە میامی دڵخۆشە بەڵام شارە ئیسپانییەکە وەک ماڵی خۆی دەبینێت.
لاتۆرێ لە ڕێگەی ڕۆژنامەی میرۆرەوە وتی؛
"پێی وتم کاتێک لێرە [لە میامی] تەواو دەبێت، کە لەوێ دڵخۆشە، دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتێک پرسیاری لە مێسی کردووە کە ئایا لە ئەمریکا دەمێنێتەوە، یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بە خێرایی ڕایگەیاندووە کە چاوی لە گەڕانەوەیە بۆ بەرشەلۆنە، ئاماژەی بەوەشکردووە؛ "نا، شوێنی من لەوێیە”
لیۆنێل مێسی یارمەتی یانەکەی دا لە ساڵی 2023 جامی خولەکان بەدەستبهێنێت و دواتر لە ساڵی 2024 قەڵغانی هاندەرانی یانەی ئێڵ ئێڵ ئێسی بەدەستهێنا.
خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لە ساڵی ٢٠٢٢ باسی لە لیۆنێل مێسی کرد و دووپاتیکردەوە کە بەنیازە ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە ئۆفەرێکی پێشکەش بکات بۆ گەڕانەوە بۆ یانەکەی، من لە منداڵییەوە مێسی دەناسم و لیۆم خۆشدەوێت، هەست دەکەم قەرزاری ئەخلاقیم بەرامبەر مێسی، ئەو باشترین یاریزانە لە ئێمەدا". مێژوو و من هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی دڵنیا بم کە دەتوانێت باشترین کۆتایی ژیانی وەرزشی خۆی بەدەست بهێنێت بە درێسێکی بارسا حەز دەکەم بیهێنمەوە”.
دەشڵێت "ئەوە ئاسان نابێت بەڵام پێموایە بە ستراتیژی دروست دەتوانین ئەو کارە بکەین، پێموایە مێسی گرنگترین یاریزان بووە لە مێژووی ئێمەدا، لە ماوەی درێژخایەنی سەرکەوتندا ئەو پێشەنگ بوو، ئەو کەسە بوو کە هاندەرانی ئێمەی وروژاند".
هۆکاری پەیوەندیکردنی لیۆنێل مێسی بە ئینتەرمیامی، بەرشەلۆنە نەیتوانی قەیرانی دارایی لە کاتی خۆیدا چارەسەر بکات.