هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەکە کێشەیەکی زۆری هەبوو بۆ هەڵبژاردنی گۆڵپارێزی سەرەکی یانەی بەرشەلۆنە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕکابەرییەکی توندی نێوان ئیناکی پێنا و چێسنی هەبووە.
لەوەتەی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردووە، چێسنی لە زۆربەی وەرزی ڕابردوودا گۆڵپارێزی دووەمی یانەکە بووە.
گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ لە ژێر دەستی فلیک یەکەم یاری خۆی ئەنجام نەدا، بەڵام کاریگەرییەکی بەهێزی لەسەر ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە دروستکرد.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاس، ستافی ڕاهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە سەرقاڵی گفتوگۆ بوون لەسەر ئەوەی کێ دەبێتە گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی یەکەمی تیپەکە بێت.
بەپێی زانیارییەکان فلیک بڕیاریداوە پشتگیری لە چێسنی بکات، ئێستاش یاریزانە پۆلەندییە تەمەن 34 ساڵەکە پۆستی گۆڵپارێزی یەکەمی بلاوگرانا دەگرێتە ئەستۆ.