سبەی چوارشەممە لە کۆتا جەولەی قۆناغی گروپەکانی چامپیۆنسلیگ یانەی بەرشەلۆنە کاتژمێر 11:00 رووبەڕووی یانەی ئاتلەنتا دەبێتەوە.
فلیک قسەی لەسەر یاریەکە کردوو ئەمە تەواوی لێدوانەکانیەتی....
فلیک :
ڕێزێکی زۆرم بۆ گاسپێرینی هەیە، کارەکانی باوەڕپێنەکراون، هەشت ساڵە لە یانەی ئەتالانتادایە، دەبینیت چی ڕوودەدات کاتێک یانەیەک متمانەی بە ڕاهێنەرێک هەیە، شێوازی یاریکردنیان بەدڵە، گۆڵێکی زۆر تۆمار دەکەن.
فلیک لەسەر پێشینەیان لە چامپیۆنزلیگ :
بۆ من خول گرنگترین شتە، لەکۆتایی وەرز هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین، ڕەنگە چامپیۆنزلیگ وەک پێشتر وتم سەختترین ڕکابەری بێت بۆ بردنەوە، زۆر گرنگە بردنەوە بەرامبەر ئاتالانتا بۆی بە باشترین شێوە کۆتایی بە خولەکە بهێنە."
فلیک لەسەر گەشەسەندنی فرێنکی بکە:
سەرنجم لەسەر دۆخی ئێستایە، دیکۆ کاری خۆی دەکات، فرێنکی ئاستێکی باشی هەیە، لەو پۆستانەدا ئاستێکی باشی هەیە.
فلیک لەسەر گرەوکردن لەسەر چێزنی:
دەزانم کاتێک شتێکی باش لەسەر چێزنی دەڵێم، وا دەنگ دەداتەوە کە پینا لاوازە، من ئەوەم بەدڵ نییە، بڕیارم ئەوەیە گۆڵپارێزەکە هەڵبژێرم، هەردووکیان گۆڵپارێزی زۆر باشن، دوو گۆڵپارێزی گەورەن، ئێمە بڕیارمان داوە چێسنی بۆ یاری ڤالێنسیا یاری بکات، سبەی هەمیشە بەدوای باشترینەکاندا دەگەڕێم بۆ تیپەکە، "لە ئێستادا بەم شێوەیە دەیبینم، هەرچەندە ئیناکی زۆر کاری باشی کردووە".
فلێک لەسەر سەختی بڕیاردان لەسەر ئەوەی کام گۆڵپارێز بخاتە ناو پێکهاتەکەوە:
هەمیشە قورسە، گۆڵپارێز زۆر تایبەتە، یەکێکە لە قورسترین بڕیارەکان کە ناچار بووم بیدەم.
فلیک:
ئامانجمان دەستەبەرکردنی پلەی دووەمە.
فلیک لەسەر شێوازی یاریکردنی ئاتالانتا کە جیاوازە لە یانە ئیتاڵییەکان:
هەمیشە یاریکردن بەرامبەر ئیتاڵییەکان قورسە، چونکە بەرگرییەکی زۆر باش دەکەن، ئاتالانتا لە هەموو یاریگایەکدا یەک بە یەک یاری دەکەن، گواستنەوەی زۆر خێرا ئەنجام دەدەن، لەگەڵ تیپەکەدا باسی ئەوەمان کرد”.