نەیمار بە پەیامێکی کاریگەر ماڵئاوایی لە هیلال و سعودیە دەکات

نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی دوای جێهێشتنی بە فەرمی لە ڕیزەکانی یانەی ئەلهیلالی سعودی لە ڕێگەی هەژمارە سۆشیال میدیاکانیەوە پەیامێکی ماڵئاوایی ئاراستەی هاندەرانی یانەکەی کرد.

 یانەی ئەلهیلالی سعودی بەیاننامەیەکی فەرمی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی بە ڕەزامەندی هەردوولا ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی ساڵ و نیوێکی لەناو دیوارەکانی ئەلهیلال بەسەربردن.

 نەیمار نووسیویەتی: بۆ هەموو لایەک لە  هیلال، و بۆ هاندەرانیش، سوپاس!! هەموو هەوڵێکم دا بۆ یاریکردن، و خۆزگە دەمانتوانی کاتێکی باشترمان پێکەوە لە یاریگادا بەسەر ببردایە..

 بۆ سعودیە، سوپاس بۆ ئێوە کە ماڵێکی نوێ و ئەزموونی نوێتان بە من و خێزانەکەم بەخشی.  ئێستا سعودییە ​​ڕاستەقینەکە دەناسم، هاوڕێیانم هەیە بۆ هەتا هەتایە دەیانهێڵمەوە.  هەمیشە هەستم بە خۆشەویستی و خولیای ئێوە کردووە بۆ یارییەکە.

 من وەک تیمێک و وەک داهاتووی وڵات بەرەو ساڵی ٢٠٣٤ بەدوای گەشتەکەتدا دەڕۆم.
 داهاتووتان گەورە دەبێت، ئێستا شتگەلێکی تایبەت ڕوودەدەن.
 هەمیشە پشتیوانتان دەبم!!!



PM:06:52:28/01/2025