مۆڵەتی هەمیشەیی بە یانەی وەرزشی کەلار درا

بەپێی نوسراوێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی وەرزش و لاوان لە وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێم کە ١٩ـی ئەم مانگە دەرچوە، مۆڵەتی هەمیشەیی دراوە بە یانەی وەرزشی کەلار.

 یانەکە رۆژی ٣ـی ١١ـی ٢٠٢٤، بە فەرمانێکی دیکەی بەڕێوبەرایەتی گشتی وەرزش مۆڵەتەکەی هەڵوەشابوەوە بەو هۆیەی رێنمایی ژمارە (٢)ـی جێبەجێ نەکردوە کە تایبەتە بەوەی یانەکان ژێرخانی وەرزشی لە نمونەی هۆڵ و یاریگا و مەلەوانگە،دەبێت بەتەواوی هەیانبێت.

 بەپێی نوسراوە نوێیەکە، یانەی وەرزشی کەلار رێنماییەکانیان جێبەجێکردوە، هەربۆیە مۆڵەتەکەیان پێدراوەتەوە.



PM:06:41:29/01/2025