سزای ناوبژیوانی یاریەکەی ریاڵ مەدرید و ئیسپانیۆل درا

پێگەی کادێنا  Copeی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، مونیز ڕویز ناوبژیوانی سەرەکی و  ئیگلیسیاس ڤیلانۆڤا یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤار بۆ ناوبژیوانی یارییەکەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەرامبەر خیتافی دوورخرانەوە، ئەمەش دوای بڕیارە مشتومڕاوییەکانیان لە یارییەکەی ڕیال مەدرید بەرامبەر ئیسپانیۆل.

ئەمە لە کاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سەرجەم ناوبژیوانانی پلە یەک و پلە دوو کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان لەگەڵ لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانان ئەنجامداوە.

سەرۆکی ئەو لیژنە، لویس مەدینا کانتالێخۆ، وتارێکی توندی پێشکەش کرد و توڕەیی خۆی لە شکستەکانی کۆتایی هەفتە بۆ ناوبژیوانەکانی دەربڕیوە.

هەروەها سزاکانی بەسەر نزیکەی دە ناوبژیوان لە هەردوو بەش ڕاگەیاند، لەوانە مونیز ڕویز و ئیگلیسیاس ڤیلانۆڤا، ناوبژیوانی سەرەکی و یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆیی لە یارییەکەی ئیسپانیۆل و ڕیال مەدرید.  🤐




PM:04:00:03/02/2025