ئیدارەی یانەی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنانی بە تیمی یارییە سیانییەکان بەخشی.
بە ئامادەبونی سکرتێر و جێگری سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ خەڵاتی ڕێزلێنان بە تیمی یارییە سیانیەکانی یانەی سلێمانی بەخشرا.
تیمی یارییە سیانیەکانی یانەی سلێمانی بەشێکی زۆری یاریزانەکانی لەریزی هەڵبژاردەی عێراق یاری دەکەن و لە ماوەی رابردوشدا چەندین دەستکەوت و نازناویان بەدەستهێناوە.
راگەیاندنی سلێمانی