بە فەرمی کەمێک پێش ئێستا یانەی ڕیال مەدرید سکاڵایەکی فەرمی ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا کرد ئەمەش بەهۆی هەڵەی ناوبژیوانی.
یانەکە کۆپییەک لە سکاڵاکەی بۆ ئەنجومەنی باڵای وەرزشی ئیسپانیا ناردووە، ئەمەش دوای هەڵسوکەوتی ناوبژیوانەکەی شەممەی ڕابردوو بەرامبەر بە ئیسپانیۆل مۆنێز رۆیز.
لە یاری ئیسپانیۆل ئەم ناوبژیوانە رەتیکردەوە رۆمێرۆی یاریزانی ئیسپانیۆل بە کارتی سوور دەربکات دوای ئەوەی لە مباپێی دا.