هۆکاری گیان لەدەستدانی پاڵەوانە کوردەکە لەگەڵ وریا حمە کەریم چی بوو؟

ئارام فەتاح خەراجیانی، یاریزانی لەشجوانی ئەمڕۆ لەگەڵ وریا حەمەکەریمی ڕۆژنامەنوسی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەڕوداوە هاتوچۆییەکەی ڕێگەی عەربەت بۆ سلێمانی گیانی لەدەستدا.

 ئەو پاڵەوانەی لەگەڵ وریا حەمەکەریم گیانی لەدەستدا باوکی  بە کوڵ دەگریو چاوەڕێ بوو ئەم ئێوارەیە کوڕەکەی میوانی بێت.


ئارام فەتاح دانیشتوی ناحیەی عەربەتە،ویستویەتی  بۆ ئێوارەی پێنجشەممە لە ماڵی باوکی بێت،بەڵام ئۆتۆمبێلەکەی لە نێوان عەربەت سلێمانی لەکارکەوتووەو بەوهۆیەوە وریا حمە کەریم ویستویەتی هاوکاری بکات،بەڵام پێکەوە بارهەڵگرەکە کۆنترۆلی لەدەستداوەو هەردووکیانی شێلاوە.

بە قسەی کەس  و کارەکەی تا گەیشتونەتە   پزیشکی دادی سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.

باوکی رایگەیاند،ئارام ئێستا لە گوندی خەراجیان کاری ئاژەڵداری کردووە و مختاری گوندەکەشە.
ئارام فەتاح لەدایکبووی ساڵی1981،لەساڵی2022 پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق  بۆ کێشی 70کیلۆگرا بە دەستهێناوە،لە،2015پلەی دووەمی بە دەستهێناوە.



PM:10:02:06/02/2025