هەڵبژاردنی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا سێ کاندیدی هەرێمی کوردستان پۆستی گرنگیان لەناو لیژنەکەدا بەدەستهێنا.
بەختیار فەریق وەک جێگری دووەمی سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق هەڵبژێردرا و هەردە بارام و لەیلا محەمەدیش بە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزیی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق هەڵبژێردران.
دوابەدوای هەڵبژاردنەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزشی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ناردووەو کە تیایدا هاتبوو:
بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش لە کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەریەک لە بەڕێزان( بەختیار فەریق)کە وەک جێگری دووەمی سەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق و ( هەردە بارام و لەیلا محەمەد)دەکەین، کە بە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزیی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق هەڵبژێردران.
هیوادارین بتوانن وەک نوێنەری ڕاستەقینەی کورد، خزمەتێکی زۆر باش بە وەرزش لە هەرێمی کوردستان و عێراق بکەن.