لێدوانەکانی ئەنچیلۆتی لەکۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری مان سیتی

پێش یاری سبەی مان سیتی، لە پلەی ئۆفی چامپیۆنسلیگ کە لە کاتژمێر 11:00ئەنجام دەدرێت،کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید باسی لە یاریەکەی سیتی کردوو ترسی خۆی نیشاندا.

ئەمە تەواوی لێدوانەکانیەتی...


ئەنچیلۆتی: "ڤینیسیۆس؟ وەرزەکەی باشە هەرچەندە دوو پێکانی هەبوو کە ڕێگەی پێنەدا بەردەوامی هەبێت".

ئەنچیلۆتی: ئاستی مانچێستەر سیتی پەیوەندی بەم،دۆخەی ئێستا نییە، تا ئێستاش پێموایە ئەو یانەیە یەکێکە لە باشترین تیپەکانی جیهان، باشترین ڕاهێنەریان هەیە لەم ساتەدا، باشترینیش لەم پاڵەوانێتییەدا.

ئەنچیلۆتی: ئەمە قورسترین یارییە کە بتوانین ئەنجامی بدەین.

ئەنچیلۆتی: مەدرید-سیتی هەست بە کلاسیکۆی چامپیۆنسلیگ دەکەم، چونکە چەندین جار بەرامبەر یەکتر یاریمان کردووە، یارییەکە یارییەکی سەرگەرمی و یەکسان دەبێت، هاوشێوەی یارییەکانی پێشوو، زۆر قورسە پێشبینی ئەوە بکەین چی ڕوودەدات، چونکە زۆر پەیوەست دەبێت بە ڕەفتار و کوالیتی و متمانە و کارەکتەری یاریزانان.

 ئەنچیلۆتی: پێموایە هێشتا کێبڕکێمان هەیە، سەرەڕای کێشەی پێکانەکانمان.

 ئەنچیلۆتی: گواردیۆلا هەمیشە هەوڵی داوە تاکتیک و داهێنانی نوێ لە تۆپی پێدا بەکاربهێنێت، زۆر ڕێزی لێدەگرم، ئەو یەکێکە لە باشترینەکان ئەگەر باشترینەکان نەبێت، هەمیشە کابوسە کاتێک بەرامبەری یاری دەکەیت.

ئەنچیلۆتی: وەرزی ڤینی زۆر باش بووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دوو پێکانی هەبووە... 17 گۆڵی تۆمارکردووە، چەندین ئەسیستیشی کردووە و لە زۆر یاریشدا زۆر یەکلاکەرەوە بووە، هەموو ئەمانە سەرەڕای ئەوەی پێکانەکان ڕێگەیان پێنەداوە بەردەوامی هەبێت.

 ئەنچیلۆتی: پێموایە ڤینیسیۆس بەڕاستی یارییەکی باش دەکات، ڕەنگە لە باشترین ئاستی خۆیدا نەبێت، بەڵام لێی نزیکە.

 ئەنچیلۆتی: سەبارەت بە ئاستی سیتی، ئەگەر 100% نەبین، سەرکەوتن بەدەست ناهێنین، بەڵام هەست بە کێبڕکێ دەکەین، سەرەڕای ئەو حاڵەتە لەناکاوانەی کە تووشی دەبن.

ئەنچیلۆتی: پێموانییە زۆر توند بم بەرامبەر بە یاریزانەکان

ئەنچیلۆتی: من لە ئێستاوە ئامادەم هەمووان بڵێن خەتای منە ئەگەر سەرنەکەوتین.

 ئەنچیلۆتی: "ئایا من ئامادەم بۆ ڕەخنەگران ئەگەر دەربکرێین؟ بەڵێ، بەڵێ! بە دڵنیاییەوە ئامادەم. لە سەرووی هەمووشیانەوە، بەهۆی ئەو مێژووەی کە هەمە، کاتێک یارییەکی کۆتایی ئەنجام دەدەم... مەترسی ئەوە هەیە شتەکان بە باشی بەڕێوە نەچن.  ئەوەش زیاد دەکات ئەگەر ڕووبەڕووی یەکێک لە باشترین تیپەکان و باشترین ڕاهێنەرەکان ببمەوە. بەڵام ئێمە ئامادەین".



 ئەنچیلۆتی: تەنها شتێک کە دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە پێموایە پیپ ڕاهێنەرێکە کە بەشدارییەکی زۆری لە تۆپی پێدا کردووە: کۆنتڕۆڵکردن، یاری هێرشبردن، فشاردان، هاتنە دەرەوە لە پشتەوە، ئەو داهێنەرێکی تۆپی پێیە و زۆر ڕێزی لێدەگرم، ئەو یەکێکە لە باشترینەکان، ئەگەر باشترین نەبێت.

 ئەنچیلۆتی: هەر جارێک من و پیپ ڕووبەڕووی یەکتر دەبینەوە ئەوە کابوسێکە لە ئامادەکاری یارییەکاندا، چونکە هەمیشە بیرۆکەی هەیە کە وادەکات بیربکەیتەوە.

ئەنچیلۆتی: نەخێر، نابینم ڤینی نیگەران بێت (لەبارەی تۆپی ئاڵتونی).

 ئەنچیلۆتی: ئایا دەتوانێت سیتی-مەدرید ببێتە کلاسیکۆی ئەوروپی؟ بەڵێ، پێدەچێت سەختترین ڕکابەر بێت تا ئێستا. بەرامبەر سەختترین ڕاهێنەر. ئەو تیپەی کە سەردەکەوێت، بژاردەی زۆری دەبێت بۆ ئەوەی لە ڕکابەرییەکان دوور بکەوێتەوە، وەک چۆن لە ساڵانی ڕابردوودا ڕوویداوە.




PM:09:46:10/02/2025