سێرجیۆ ئەگوێرۆ پێش یارییەکەی مانچێستەر سیتی بەرامبەر ڕیال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ بە دوایین لێدوانەکانیدا بووە مانشێتی ڕۆژنامەکان.
هێرشبەرە پێشووەکەی سیتی دڵنیایە یانە کۆنەکەی نادۆڕێت.
ئەگوێرۆ لە پۆدکاستەکەیدا دەڵێت "ڕیاڵ مەدرید ناتوانێت لە سیتی بباتەوە، ئەگەر لە سیتی بباتەوە، من کۆئەندامی زاوزێم دەبڕم".
سەرەڕای ئەوەی سیتی لەم وەرزەدا ئاستێکی ناتەبایی هەیە، بەڵام ئەگوێرۆ پێی وایە مەدرید ئەو شتەی نییە کە پێویستە بۆ بردنەوە لە یاریگای ئیتیحاد کاندید بکرێت.