تیروپشکی جامی شای ئیسپانیا لە بارەگای سەرەکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا کۆتایی هات، لە ئەنجامدا ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێزی لێکەوتەوە لە قۆناغی پێش کۆتایی ڕکابەرییەکە و بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە، لە بەرامبەردا ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد یاری دەکات.
یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بە دوو یاری چوون و هاتن ئەنجام دەدرێت.
یارییەکانی گەڕی یەکەم لە نێوان سێشەممە ٢٥ بۆ چوارشەممە ٢٦ی شوبات ئەنجام دەدرێن و یاریی گەڕانەوەش لە ڕۆژانی ١ و ٢ی نیسانی ٢٠٢٥ ئەنجام دەدرێت.